بۆریس جۆنسن لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران کشایەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • بۆریس جۆنسن لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران کشایەوە

بۆریس جۆنسن لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران کشایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بۆریس جۆنسن لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران کشایەوە
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کە جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکی پارتی پارێزگارانی فەرمانڕەوای وڵات بەربژێر کردبوو، کشانەوەی لە کێبڕکێکە راگەیاند.

شەوی رابردوو 23-10-2022، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا رایگەیاند، بەشداری لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران ناکات و ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ماوەیەک کەوتووەتە ژێر کاریگەریی بیرۆکەی گەڕانەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پارت و سەرۆکوەزیرانی وڵات، بەڵام بۆی دەرکەوتووە کە کارێكی باش نییە.

جۆنسن لەمبارەیەوە وتی، “ئەمشەو دەتوانم ئەو هەواڵە پشتڕاست بکەمەوە کە بریتییە لە بەدەستهێنانی دەنگ و پشتگیری 102 پەرلەمانتاری پێویست بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران و دەشتوانم لە سبەیەوە بە فەرمی خۆم بەربژێر بکەم و دەرفەتێكی باشم هەیە براوەی هەڵبژاردنەکەی نێو پارتی پارێزگاران بم و بە کردار لە رۆژی هەینی داهاتوو لەنێو نووسینگەی سەرۆکوەزیران بم، بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا من بەداخەوە بەو ئەنجامە گەیشتم کە شتێکی باش نییە من ئەو کارە بکەم. چونکە تۆ ناتوانیت حکومەت بەڕێوەببەیت مەگەر لە نێو پەرلەمان پارتێکی یەکگرتووت هەبێت”.

رۆژی دووشەممە، 24ی ئەم مانگە، دوایین رۆژی وەرگرتنی ناوی بەربژێرانە بۆ پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران و بە کشانەوەی جۆنسن، تەنیا ریشی سوناک و پێنی مۆردەونت ماونەتەوە. سوناک تائێستا دەنگی 146 پەرلەمانتاری لەگەڵە و مۆردەونت 24 پەرلەمانتار.