بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکراینای کرد و لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەوە.
وێنەیەک لە ھەژماری تایبەتی باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە لەندەن لە ژێر ناونیشانی “سوپرایز” بڵاوکرایەوە. لەلایەکی دیکەوە ئاندری سیبیھا، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی خۆی لەگەڵ جۆنسن و زێلێنسکی بڵاوکردەوە.
ئاندری سیبیھا نووسیوویەتی “بۆریس جۆنسن سەردانی کیێڤی کرد، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک زێلێنسکی دەستی پێ کرد”.
ئەو سەردانەی بۆریس جۆنسن بۆ ئۆکراینا لە دوای ئەوە ھات کە بەریتانیا رایگەیاند بە بەهای ١٠٠ ملیۆن پاوەند مووشەکی دژی فڕۆکە و ٨٠٠ مووشەکی دژە تانک و کەلوپەلی سەربازیی دیکەی بۆ کیێڤ ناردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی