پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژی منداڵە هەشت ساڵانەکەی کەرکوکی راگەیاند، کە ناسیاوی قوربانییەکەیە بە پلە دوو.
رائید سامان لە نووسینگەی روبەڕووبوونەوەی ئازادی رایگەیاند، بکوژی منداڵە هەشت ساڵانەکەی کەرکوکمان دەستگیرکردووە کە خاڵۆزای کوژراوەکەیە و کەسێکی دیکەشی لەگەڵدا بووە کە یارمەتی داوە ئەویش خاڵی کوژراوەکە بووە، بکوژەکە و یاریدەدەرەکەی لە گەڕەکی عەسکەری و کوژراویش لە گەڕەکی سەوز نیشتەجێبوون.
رائید سامان وتیشی، “ئەو خاڵ و خاڵۆزایەی دوو رۆژ لەمەوبەر منداڵەکەیان لە شاری کەرکوک رفاندووە و بردوویانە بۆ دەرەوەی شار و لەوێدا داوای 150 ملیۆن دیناریان لە خێزانی منداڵەکە کردووە، بەڵام دواتر کوشتوویانە و تەرمەکەشیان لەسەر شەقام فڕێداوە”.
جێی باسە، درەنگانی شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی “حەولیکە” نزیک وێستگەی ‘جەبەل بور’ تەرمی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان کە ماوەی دوو رۆژ بوو لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرابوو و کاتژمێر 02:00ـی شەوی رابردوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت