سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووک رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزەكانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوژرانی ئیمان سامی ناسراو به “ماریا سامی” ده‌ستگیركردووە كه ناوی ئه‌نجام سامیه و برای قوربانیەکەیە.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی كه‌ركوك به‌میدیاکانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان توانیوویانه له‌یه‌كێک له‌گه‌ڕه‌كانی شاری كه‌ركووک تۆمه‌تباری داواكراو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ناوی ئه‌نجام سامی ده‌ستگیربكه‌ن كه له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو.
وتیشی، “له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا بووه و هاوكاری بووه لهخۆحهشاردانی و ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستاشدا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و پاش رێكاره یاساییه‌كان، راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری یاساییه‌كان”.
کاتژمێر 23:00ی شەوی یەکشەممە لە شەقامی 100 مەتری لە نزیک چوارڕێیانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەربیل، تەرمی ئیمان سامی دۆزرایەوە.
كوژرانی ماریا سامی كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا، ڤیدیۆکانی لە تیک‌تۆک بە سەدان هەزار بینەریان هەبوو، لایەنگری کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەکان بووە و لە زۆربەی چالاکییەکانیان بەشداریی کردووە.