بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیرکران

بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیرکران

تۆمەتبارانی بكوژی نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی، دەستگیركران.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیرکران
0

لایک

تۆمەتبارانی بكوژی نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی، دەستگیركران.

قوباد تاڵەبانى،جێگری سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانى خانەوادەی شەهید محەمەد لەتیفیان کرد و هەواڵی دەستگیرکردنی هەرسێ تاوانبارەکەی پێ راگەیاندن.

لە فەیسبوکى خۆى جێگرى سەرۆک وەزیران بۆ منداڵە تازە لە دایکبوەکەى شەهید نەقیب محەمەد نوسیویەتى،” یامور گیان… کە له‌دایكبوویت، به‌ڵێنم پێدای ئه‌و كاته‌ سه‌ردانت‌ بکەم كه‌ ھە‌واڵی ده‌ستگیركردنی‌ بكوژه‌كانی‌ باوكت‌ به‌ خۆت ‌‌و یارانی‌ خوشكت بگه‌یه‌نم، وا دە‌ستگیركران”.

جێگرى سەرۆکوەزیران، دەستخۆشی لە ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ماوەی رابردوودا بە هەموو توانایانەوە کاریان کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و رایگەیاند، رووداوی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد هەڵگری ئەو پەیامەیە کە هێزە ئەمنییەکان وریا و چاوکراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەرباز بن.

باسی لەوەشکرد کە؛ شەهید مەحەمەد شەهیدی رێگای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و سەروەری یاسا بوو، هەروەکچۆن رووداوی دڵتەزێنی شەهیدبونەکەی ویژدانی هەموو خەڵکی کوردستانی هەژاند، دەبێت ئەم رووداوە هەموو لایەکمان بەخۆدا بهێنێتەوە کە تەنها سزادانی تاوانباران بەس نییە، بەڵکو پێویستە توندو تیژی خێزانیش بە‌ پلان بنبڕ بكرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی شەممە (4ی کانوونی یەکەمی 2021) لە شاری سلێمانی داواکراوێک رووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە ناوی (نەقیب محەمەد لەتیف) کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون و هەر ئەوکاتیش بکوژانى هەڵاتن.