سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژانى داهاتوودا هاوکارییەکى دیکە بە بڕى 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا ئاشکرا دەکەن.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد زۆرینەى ئەندامانى ناتۆ لە رێگەدان بۆ تێپەڕاندنى پابەندیى هاوپەیمانێتییەکە بە خەرجکردنى لە سەدا دووى داهاتى بەرهەمى گشتیى ناوخۆیى بۆ بەرگریی، و جەختى لەوە کردەوە کە ئەمە هەوڵێکى جیهانییە بۆ پاڵپشتیکردنى ئۆکراینا.
هاوکات بایدن جەختى لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەى تا ئهو كاتهی پێویست بێت بەردەوام دەبێت لە هاوکارییکردنی ئۆکراینا و گوتى: “لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا، پلانمان هەیە بڕى 800 ملیۆن دۆلار (پاڵپشتیى سەربازیى) نوێ بۆ ئۆکراینا کە سیستمى بەرگریى ئاسمانیش لە خۆدەگرێت، رابگەیهنین”.
شایەنی باسە سهرۆكی ئهمریكا ئەوەى وەبیرهێنایەوە کە بهر له جەنگەکە هۆشداریى داوهته ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکى رووسیا بەوەى “ئەگەر ئۆکراینا داگیر بکات، ناتۆ نەک تەنها بەهێز دەبێت بەڵکو لە هەمان کاتدا یەکگرتووش دەبێت”، ئاشكرایشی كرد به سهرۆكی رووسیای گوتوو،ە دیموکراسییەکانى سەرانسەرى جیهان رادەپەڕن و دژى شەڕانگێزیت دەوەستنەوە.
جۆ بایدن رایگهیاند، “ئەمڕۆ بە تەواوەتى ئەمە دەبینین” و ئاماژەى بەوە کرد، ئۆکراینا لە مێژە گورزێکى گەورەى لە رووسیا داوە و مۆكسۆ پێگەى نێودەوڵەتیى خۆى لەدەستداوە.
راشیگهیاند، “نازانم (جەنگەکە) چۆن تەواو دەبێت بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنى رووسیا بەسەر ئۆکراینا کۆتایى نایەت”.
بایدن داواکاریى فینلاند و سوید کە نەرێتێكی دوور و درێژیان لە بێلایەنیدا هەیە بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بە “هەنگاوێکى مێژوویى” ناوبرد و ئاماژەى بەوە کرد هاوپەیمانێتییەکە بەهێزتر دەبێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی