بڕی 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ دابیندەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • بڕی 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ دابیندەکرێت

بڕی 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ دابیندەکرێت

بە رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێ دابینكراوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بڕی 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ دابیندەکرێت
0

لایک

بە رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێ دابینكراوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێم میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، “لەسەر رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر تەرخانکراوە و قۆناغ بە قۆناغ پارەكەی بۆ خەرج دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە قۆناغی یەكەمدا وەزارەتی دارایی 5 ملیاری دابینكردووە، دوای پشووی جەژن بانگەوازی کەمکردنەوەی نهێنی بۆ دەکرێ و دەست بە كاری گۆڕینی دەكەین”.

زۆربەی دابەشکردنی ئاوی هەولێر لەرێگەی بۆڕی ئاوی ئیفراز 3 دەبێت، تائێستا 25 جار ئەو بۆریە شكاوە ھەر جارەش بۆ چاككردنەوە 20 ھەزار دۆلار زیاتر تێچووەكەیەتی، بۆ ئەوەی چارەسەری بنەرەتی بۆ ئەو كێشەیە بكرێت بڕیاری گۆڕینی بۆریەکە دراوە.

پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 3، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات، بە شکانیشی نزیکەی %40 گەڕەکەکانی ھەولێر بێ ئاو دەبن.