نوێنەری عێراق لە رێكخراوی ئۆپیک رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک رەزامەندی دەربڕیوە لە مانگی حوزەیرانەوە پشكی عێراق بۆ چوار ملیۆن بەرمیل و پێنج سەد هەزار بەرمیل زیاد بكات.
محەمەد سەعدون نوێنەری عێراق لە رێكخراوی ئۆپیک رایگەیاند، پشكی عێراق لەم ساڵدا رۆژانە (50) هەزار بەرمیل زیادیكردووە و لە مانگی حوزەیراندا دەکرێتە چوار ملیۆن بەرمیل و پێنج سەد هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
دەشڵێت، عێراق مافی ئەوەی هەیە بە پێی سەقفی بەرهەمهێنان بەرهەمەكەی زیاد بكات و لە مانگەكانی تەمموز و ئاب و ئەیلولدا (50) هەزار بەرمیل لە مانگێكدا زیاد بکات و بگاتەوە ئاستی ئاسایی بەرهەمی خۆی.
باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە سەروی تا چارەكی سێهەمی ئەمساڵ لە سەرو (100) دۆلارەوە بمێنێتەوە.