بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا

بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
0

لایک

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا زیاتر لە حەوت ملیۆن بەرمیل بووە.

فەرمانگەکە لە نوێترین خشتەیدا بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا عێراق حەوت ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، کە لەسەر ئاستی رۆژانە دەگاتە 235 هەزار بەرمیل نەوت بووە، کە بەراورد بە مانگی ئابی پێش خۆی دابەزیوە، کە حەوت ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردبوو.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، عێراق چوارەم دابینکەری نەوت بووە بۆ ئەمەریکا لە مانگی ئەیلوولدا، کە دوای هەریەکە لە وڵاتانی کەنەدا و مەکسیک و سعودیە دێت.