مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 112 ملیۆن و 786 هەزار دینار دا بۆ پڕۆژەیەکی ئاو لە قەزای کۆیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 112 ملیۆن و 786 هەزار دینار دا، بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد – کۆیە) کە وێستگەکانی ( بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان ) لەخۆ دەگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەرخانکردنی ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە تایبەت بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان”.