بڕیارێكی پوتین نرخی نەوتی بەرزكردەوە

بڕیارێكی پوتین نرخی نەوتی بەرزكردەوە

سەرۆكی رووسیا رایدەگەیەنێت، مۆسكۆ بڕیاریداوە بە گۆڕینی پارەی داهاتی غازی هەناردەكراو بۆ ئەوروپا بە رۆبڵ لە خێراترین كاتدا، بڕیارەكە بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و دابەزینی بەهای دۆلار.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بڕیارێكی پوتین نرخی نەوتی بەرزكردەوە
0

لایک

سەرۆكی رووسیا رایدەگەیەنێت، مۆسكۆ بڕیاریداوە بە گۆڕینی پارەی داهاتی غازی هەناردەكراو بۆ ئەوروپا بە رۆبڵ لە خێراترین كاتدا، بڕیارەكە بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و دابەزینی بەهای دۆلار.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا ئەمڕۆ ڕێنماییشیدایە بانكی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی “بۆ دیاریكردنی ڕێوشوێنی مامەڵەكان لەگەڵ ئەوروپا بە رۆبڵی روسی لەماوەی یەک هەفتەدا”.
پوتین وتی، “مانای نییە شمەكی رووسی رەوانەی یەكێتیی ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بكرێت و لە بەرامبەریدا پارەكەی بە یۆرۆ و دۆلار بێت”، دووپاتیشیكردەوە، مۆسكۆ بڕیاری خۆی داوە لە بەكارنەهێنانی “دراوی وڵاتانی نادۆست” لە گواستنەوەی غازدا.
سووربوونی وڵاتەكەشی لەسەر فەراهەمكردنی پێداویستیی غاز بەپێی گرێبەستە واژووكراوەكان دووپاتكردەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێك لە وڵاتان “بڕیاری نایاساییان داوە” دەربارەی سڕكردنی سامانی رووسیا.
دوابەدوای بڕیارەكە بەهای دۆلار بۆ خوار 95 ڕۆبڵ دابەزی، ئەمەش یەكەمجارە لە 3ی ئەم مانگەوە.
هەروەك نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرزبووەوە و گەیشتە 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.