راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ 17-05-2022، بەسەرپەرشتی بۆردی چاکسازی و هاوپەیمانان، بۆردی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەی (گرووپی راوێژکاری سەربازی فرەنەتەوەییMNAG) و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم پرۆژەکانی پرۆسەی چاکسازی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەتایبەت هەرسێ پرۆژەکانی( پزیشکی، لۆجستی، یەکپۆشی)، هەڵوەستەیان لەسەر کرا و بە وردی تاوتوێ کران.
هاوکات، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە بەرەو پێشچوونی پرۆژەی لۆجستی بە کردنەوەی بنکە ئیداریەکانی سلێمانی و دهۆکی سەر بە بەڕێوەبەڕایەتی میرەی گشتی، کە دەتوانێ لە نزیکەوە پشتگیری یەکە سەربازییەکانی هەردوو ناوچەکە بکات، هەروەها پرۆژەی پزیشکی، کە بە تەواو بوونی پێشنیازی میلاکی بەشەکانی تەبابە لە یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر ئاستی لیوا، فوج، بە داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ بەرەو پێشبردنی کاروباری پزیشکی لە سەر ئاستی نەخۆشخانەی سەربازی و یەکە سەربازییەکان لە خزمەتی پێشمەرگەدا، دەکەوێتە کار.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا کە پرۆژەی یەک پۆشی بە خێرایی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری تاوتوێ بکرێ و بڕیاری جێبەجێ کردنی بۆ دەربکرێت، کە ماوەیەک بوو بە هۆکاری دارایی وەستابوو.