بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکانی شێرپەنجە لەهەرێم درا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکانی شێرپەنجە لەهەرێم درا

بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکانی شێرپەنجە لەهەرێم درا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکانی شێرپەنجە لەهەرێم درا
0

لایک

دوا بەدوای کۆبوونەوەی شاندی تەندروستی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ شاندی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک پێکهاتن و یەکەم خاڵیش چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکانی شێرپەنجەیە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

دوای پێكهێنانی شاندێك لە لایەن وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەردانیكردنیان بۆ شاری بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستی بەرێز د. هانی العقابی ، گرنگترین ئەو خاڵانەی كە لە كۆبوونەوەكە ئاماژەیان پێكرا ئەمانە بوون :

١- بڕیاردرا کێشەکانی دەرمان و چارسەرە پزیشکیەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێت.

٢- ئامێری پزیشكی و چاككردنەوەی : داوا كرا شارەكانی هەرێمی كوردستان بێبەش نەكرێت لەو گرێبەستانەی ئەنجامدەدرێت بۆ كڕینی ئامێرە پزیشكیەكان.

٣- هەماهەنگی زیاتر دەکرێت لە نێوان سندوقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە، د هانی پرۆژەی سندوقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە ی هەرێمی كوردستانی بە پرۆژەكی سەركەوتوو ناوبرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیداری وەزارەتی تەندروستی عیراق كرد كە كار بكەن و پرۆژەیەكی لەو شێوەیە لە عیراقیش جێبەجێ بكرێت.

٤-  وەزیری تەندروستی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی دەرمانیدا لە پارێزگای دهۆک هەم لەرووی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەهەمانكاتیش ستافی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ناوەند دابینبكرێ .

٥ – داوا كرا كە شاری هەڵەبجە وەكو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بكرێ لەرووی دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێرە پزیشكیەكان ،، وەزیری تەندروستی عیراق پێشنیاری كرد كە لەگەڵ پەرلەمان و ئەمانە عامەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم كێشە یەكلابكرێتەوە چونكە ئەمە لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق نیە .

٦- پرۆژەی ( الدیلزة ) :  وەزیری تەندروستی عیراق بەڵێنی دا كە بە زووترین كات پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە .

٧- بڕیار درا  شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ راهێنان و چارەسەركردنی گرفتەكانی کەرتی تەندروستی .

رۆژی دووشەممە شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەردانی بەغدادی کردبوو، ئامانج لە سەردانەکەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە تەندروستییەکان، دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ بوو.