بڕیاری قەدەغەکردنی دانانی پرسە، هەڵگیرا

بڕیاری قەدەغەکردنی دانانی پرسە، هەڵگیرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بڕیاری قەدەغەکردنی دانانی پرسە، هەڵگیرا
0

لایک

ئەنجومەنی باڵای فتوای سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم لەبارەی پرسە بڕیاریدا لەمەودوا پرسە بکرێتە یەک رۆژ و تەنها دوای نیوەڕۆیان لە مزگەوت رێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی فتوا لەبارەی پرسە لەم 9 خاڵە پێکهاتووە:..

 1. پرسە بۆ ماوەی یەک رۆژ دەبێت، ئەویش لە دوای نیوەڕۆ.

2. دانانی پرسه‌ تەنیا لەو مزگەوتانە ده‌بێت كه‌ هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە.

3. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسە گوتار پێشكه‌ش ناكرێت، جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز.

4.  نابێت دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز بێت و ببێتە مایەی بێزاربوونی پرسەوانان.

5. پاره‌ی قورئانخوێنان دیاریكراوه‌ و له‌ نێوان 50 بۆ 75 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌ ئامێری ده‌نگیشه‌وه‌.

6. رێنماییە تەندروستییەکان و بەستنی ماسک له‌ كاتی دانانی پرسه‌ جێبەجێ بکرێت.

7. ئەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی هه‌یه‌، هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە دەنگی بۆ هۆڵی پرسەی ئافرەتان دەگوازرێتەوە.

8. ده‌كرێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراو لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسە ئاراستەی پرسەوانان بکرێت.

9. بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لە جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانە.