لانیکەم 20 بەندکراو لە گرتووخانەیەکی عەفرین لەدوای بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ـی شوبات رایانکردووە. گومان دەکرێت هەڵاتووەکان چەکدارانی پێشووی داعش بن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی شوباتی 2023، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە گرتووخانەیەکی شارۆچکەی راجۆی سەربە عەفرین، لانیکەم 20 بەندکراو هەڵاتوون.
گرتووخانەکە نزیکەی 2,000 بەندکراو لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان نزیکەی 1,300 کەس لەو بەندکراوانە ئەندام و چەکداری پێشووی داعشن.
بەرپرسێک لە گرتووخانەی راجۆ بە ئاژانسەکەی رایگەیاندووە، “لەدوای بوومەلەرزەکە، راجۆ کەوتە بەر کاریگەرییەکەی و بەندکراوان دەستیان بە یاخیبوون کرد و چەند بەشێکی گرتووخانەکەیان کۆنتڕۆڵکرد”. وتیشی “نزیکەی 20 بەندکراو هەڵاتوون.. کە وا بڕوادەکرێت چەکداری داعش بن”.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر روویدا کە چەقەکەی شاری مەراشی تورکیا بوو، بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری لە سووریاش هەبوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت