بوومەلەرزە لە ئیزمیر.. ژمارەی قوربانییان هەزار کەسی تێپەڕاند

بوومەلەرزە لە ئیزمیر.. ژمارەی قوربانییان هەزار کەسی تێپەڕاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بوومەلەرزە لە ئیزمیر.. ژمارەی قوربانییان هەزار کەسی تێپەڕاند
0

لایک

سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ”ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٧٩ کەس، ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ ٩٦٢ کەس”.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاو (ئافاد)ی سەربە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٧٩ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٩ کەس، ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ ٩٦٢ کەس.

 

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ٧٤٣ کەس لە بریندارەکان لە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ٢١٩ کەسەکەی دیکەیان چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە. هەروەها لە هەشت بینادا کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەی هەیە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوای بوومەلەرزەکە هەزار و ١٢٠ پاشلەرزە روویانداوە کە ٤٣یان گوڕەکەیان چوار پلە بووە.