ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە رۆژهەڵاتی مەندەلی سەربە دیالە روویدا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ کاتژمێر 04:40:04ـی دوای عەسر بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 38 کیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵاتی شاری مەندەلی سەربە پارێزگای دیالە موویدا”.
جێی باسە، بوومەلەرزەکە لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە هەستی پێنەکراوە.