بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای ئێلازی روویدا.
بەگوێرەی ئامارەکانی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)، کاتژمێر 10:26، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای سیڤیجرە سەربە پارێزگای ئێلازی رۆژهەڵاتی تورکیا روویدا.
چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر ژێر ئاستی رووی زەوی هاتووەتە ئاراوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیش بەهۆیەوە تۆمارنەکراوە.