ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەک لە قەزای دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویدا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای دەربەندیخان-ی سنووری پارێزگای سلێمانی روویدا”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 01:18:08ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دووری 29 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی دەربەندیخان هاتووەتە ئاراوە.