بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری رێختەر وڵاتی ئەرژەنتینی هەژاند و دوای بوومەلەرزەکەش هۆشداری درا لە بەرزبوونەوەی رێژەی ئاو.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی سان ئانتۆنیۆ سەربە ویلایەتی سالتا کە دەکەوێتە سنووری شیلی لە قووڵایی 193.8 کیلۆمەتر ژێر ئاستی رووی زەوی روویدا.
شایەنی باسە، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە رووداوەکە تۆمارنەکراوە.