بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە لە دەریای ناوەڕاست روویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە لە دەریای ناوەڕاست روویدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە لە دەریای ناوەڕاست روویدا
0

لایک

بەگوێرەی ئامارەکانی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا(AFAD)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە دەریای ناوەڕاست سنووری پارێزگای موغلە روویدا.

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 10:31، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچەی داتچا سەربە پارێزگای موغلە روویداوە.

جێی باسە، چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7.33 کیلۆمەتر ژێر ئاستی رووی دەریا هاتووەتە ئاراوە.