بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە لە پایتەختی تورکیا روویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە لە پایتەختی تورکیا روویدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە لە پایتەختی تورکیا روویدا
0

لایک

بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا AFAD، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا روویدا.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، کاتژمێر 05:45ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە قووڵایی 6.96 کیلۆمەتر ژێر ئاستی رووی زەوی هاتووەتە ئاراوە.

شایەنی باسە، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزکەوە تۆمارنەکراوە.