بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،8 پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای فوكوشیما لە باكووری رۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆن (JMA) بڵاویكردەوە، كاتژمێر 12:24 بە كاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،8 پلە ناوچەی ئیواكی سەربە پارێزگای فوكوشیمای هەژاندووە.
ئەوەش هاتووە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 30 كیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هۆشداری لەبارەی روودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی نەدراوە.