بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 پلە لە تورکیا روویدا

بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 پلە لە تورکیا روویدا

شوبات 6, 2023 14:05
بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 پلە لە تورکیا روویدا
0

لایک

سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاتژمێر 01:24 بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 پلە بەپێوەری رێختەر لە قەزای ئەلبیستان سەربە پارێزگای مەڕاش روویدا.

بەپێی زانیارییەکانی “ئافاد”، دوای 9 کاتژمێر لە بوومەلەرزەی یەکەم 7.4 پلە کە کاتژمێر 04:17ـی بەیانی روویدابوو، دووەم بوومەلەرزە کاتژمێر 01:24ـی دوای نیوەڕۆ بە گوڕی 7.6 پلە لە دوو قەزای جیای پارێزگای مەڕاش لە تورکیا روویدا.

لەمبارەیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوباتی 2023، سەردانی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا “ئافاد”ی لە ئەنقەرە کرد و رایگەیاند، بە هەموو دەزگاکانی دەوڵەتەوە کار بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییان دەکەن، سوپای تورکیا لە ئامادەباشیدایە و بۆ رزگارکردن و یارمەتیدانی هاووڵاتییان 900 کارمەندیان ناردووەتە ناوچەکە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 912 کەس گیانیان لەدەستداوە و 5385ی دیکەش برینداربوون، 2818 باڵەخانە رووخاون و تاکو ئێستا زیاتر لە 2470 کەس لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەکان رزگار کراون، لانیکەم 2000 کەسیش هێشتا لەژێر داروپەردوودا ماون.