بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە وڵاتی پیرو (ئەمریکای باشوور) روویدا.
بەگوێرەی ئامارەکانی پەیمانگای جیۆفیزیایی پیرو، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە قووڵایی 80 کیلۆمەتر ژێر ئاستی رووی زەوی هاتووەتە ئاراوە.
تائێستا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانی گیانی و ماددی ئاشکرا نەکردووە.