بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5.5 پلە به پێوه‌ری رێخته‌ر باشووری ئێرانی هه‌ژاند و دانیشتووانی شاری دوبه‌ی له ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌ستیان پێكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ـی ته‌مموزی 2022، روانگه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه له جیهان بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 08:07 خوله‌ک، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5.5 پلە به پێوه‌ری رێخته‌ر لە باشووری ئێران روویداوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی نیشتمانی ئیمارات بۆ بوومه‌له‌رزه‌زانی، ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌ستی به‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئێران كردووە، به‌تایبه‌ت له شاری دوبه‌ی.
جێی باسە، تائێستا هیچ زیانی گیانی و ماددی تۆمار نه‌كراوه.