به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق

به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق
0

لایک

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و روویان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كردوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 4.000 كه‌س و ژماره‌كه‌ش به‌رده‌وام رقو له‌به‌رزبوقنه‌وه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی له‌دووێنێوه‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراقی گرتوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا زیاتر له‌ 4.000 كه‌س له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی خوراوی عێراق روویان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت و به‌شێكی زۆرشیان دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتوه‌ و به‌شێكی كه‌میان له‌ ژێر چاودێری ته‌ندروستی ماونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی یاخود ره‌بۆیان و هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه‌، پێویسته‌ له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌كه‌شی خۆڵباریندا روو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی زۆر پێویستیش هه‌بێت، پێویسته‌ ده‌مامک به‌كاربهێنن.

له‌دوێنێوه‌ شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراقی گرتوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆش كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم زیادی كردوه‌، مه‌ودای بینین بۆ كه‌متر له‌ 500 مه‌تر له‌هه‌ندێک ناوچه‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌.