ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 01-10-2022، جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاریدا له ته‌واوی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رابگرێت.
ئەمەشی ئاشکراکرد، ئەو بڕیارە تەنها پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری کە حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەکانی دابین دەکات دەگرێتەوە.
ناوبراو راشیگەیاند، ئەم هەنگاوەی وەزارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پاڵپشتە بەوەی کە ئەم ئینتەرنێتە پێویستە تەنیا بۆ کاروباری فەرمی بەکاربهێندرێت، بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی هاووڵاتییان بن، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم لە بواری کاروباری فەرمیدا.