هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند، بەستنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل دەستیپێکردووە و کە ئێستادا تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارەی کاتی تابلۆکان بەردەست،
عه‌قید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، وتی “ئه‌مڕۆ تابلۆی نوێ چاپكرا، كه ته‌نیا بۆ ژماره كاتییه‌كانه، ئه‌وانه‌ی خوازیارن تابلۆ كۆنه‌كه بگۆڕن، تابلۆ نوێیه‌كه ره‌نگه دوای جه‌ژن به‌رده‌ست بێت”.
راشیگەیاند “به‌ستنی تابڵۆی نوێ ئۆتۆمبێل ده‌ستیپێكرد، كه سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ ئۆتۆمبێلی ژماره كاتی به‌رده‌سته، له‌مه‌ودوا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ژماره كاتین و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ تۆمار ده‌كرێن، تابلۆی نوێیان بۆ ده‌به‌سترێت، كه نێوده‌وڵه‌تیشه و ده‌توانن گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی پێبكرێت”.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، له تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل، هه‌ر پارێزگایه‌ك كۆدێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه پارێزگای هه‌ولێر كۆدی (22)ی پێدراوه، پارێزگای سلێمانی كۆدی (21) و پارێزگای دهۆكیش كۆدی (24)ی پێدراوه.
فازڵ حاجی روونیكرده‌وه، “له‌مه‌ودوا پێدانی ژماره‌ی ئۆتۆمبیل وه‌كو پێشتر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به زیادكردنی كۆدی پارێزگاكه‌ی خۆت، له‌گه‌ڵ پیتێك له زمانی ئینگلیزی. ژماره‌كانی پێشتر له یه‌ك ژماره‌یی تا 5 ژماره‌یی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام شه‌ش ژماره‌یی، ژماره‌یه‌كی لێ كه‌مده‌كرێته‌وه، واتا دووه‌م ژماره له ده‌ست چه‌پ ده‌سڕێته‌وه و ژماره‌كانی دیكه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی پیتێك و كۆدی پارێزگاكه”.
ئاشکراشی كرد، ئێستا ئه‌و تابلۆ نوێیه ته‌نیا به ژماره كاتییه‌كان ده‌درێت، خاوه‌ن تابلۆ كۆنه‌كانیش ده‌توانن ئه‌و تابلۆ نوێیه وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 10 هه‌زار پلێت به‌رده‌سته، ره‌نگه‌ی گۆڕینی تابلۆی كۆن دوای جه‌ژن ده‌ستپێبكات.