ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشەممە، له‌دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی له واشنتۆن رایگه‌یاند، ئێمه زۆر به چڕی سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ره‌هه‌ندی ئابووری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا هه‌یه و كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئابووری عێراق.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی شاندی عێراقی له واشنتۆن له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند، “سوپاسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه پاڵپشتی عێراقی كردووه له شه‌ڕی دژی داعش، له‌سه‌ر بنه‌مای بنیاتنانی ئابووریمان به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردنی پێكه‌وه‌یی”.
لەمیانی کۆنگرەکەدا بلینكن رایگه‌یاند، “ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئابووری عێراق و یه‌كخستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه ستراتیژیدا دێت كه هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه”.
وتیشی، “ئێستا ئێمه زۆر به چڕی سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ره‌هه‌ندی ئابووری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا هه‌یه، هه‌ر له رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیدا گرنگییه‌كی تایبه‌ت به وزه و كاره‌با ده‌ده‌ین”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، “عێراق ده‌توانێت و ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت له بواری وزه‌دا، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكایش چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر گفتوگۆیه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه‌هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌ی كه عێراق و ئه‌مریكا هه‌یانه یه‌كده‌خات”.