بزنێک 40 سەربازی رووسی بریندار دەکات

بزنێک 40 سەربازی رووسی بریندار دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بزنێک 40 سەربازی رووسی بریندار دەکات
0

لایک

هەواڵگری ئۆکراینا رایگەیاند، لە زاپۆریژیا ژمارەیەک بۆمبی چێندراو تەقێندرایەوە کە لەلایەن رووسەکانەوە داندرابوون و ئەوانەی برینداربوون سەرجەمیان سەربازی رووسین. هۆکاری ئەوەش بزنێکە کە وەکو فیلمە ئاکشنەکان کاری بۆ کراوە.

بەپێی هەواڵەکان، بزنێک لە ناوچەی زاپۆریژیا هەڵدەستێت بە تێکدانی سیستەمێکی بۆمبی چێندراو کە لە دەورووبەری نەخۆشخانەیەک لەلایەن رووسەکانەوە دانراوە و دەبێتە هۆی تەقینەوەی سەرجەم بۆمبە چێندراوەکان و 40 سەربازی رووسی بریندار دەبێت.

لە رووداوە سەیرەکەدا بزنەکە وەکو پاڵەوانێک ناوبانگی دەرکرد و ئەمڕۆ یەکێک بوو لە مانشێتەکانی سەرجەم ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان.

ئەوەی سەیر بێت تاوەکو ئێستا چارەنووسی بزنەکە دیار نییە و دوا بە دوای رووداوەکە ناوی بزنەکە بە “بزنەکەی کیێڤ” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە.