بریندارەکەی رووداوەکەی ماردین گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بریندارەکەی رووداوەکەی ماردین گیانی لەدەستدا

بریندارەکەی رووداوەکەی ماردین گیانی لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بریندارەکەی رووداوەکەی ماردین گیانی لەدەستدا
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا ئەو هاووڵاتییەی شاری دهۆک کە لە سنووری پارێزگای ماردین لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە هێرشێکی چەکداریدا برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم، هاونیشتمانیی دهۆک کە لە رووداوەکەی ماردین لەگەڵ چوار کەسی دیکەدا دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا، دوای برینداربوونی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەمی 2023) لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای ماردین هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.