بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا

بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بریندارێکی دیکەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگه‌یاند، دوای چوار رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆک به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌فراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگه‌یاندووە، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان عه‌بدولعه‌زیزی ته‌مه‌ن 25 ساڵ یه‌كێک بوو له‌ بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆک به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا دوو برینداری دیكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا ماون، كه‌ دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌.

نێچیرڤان عەبدولعەزیز بەرپرسی یەكێک لە بەشەكانی كۆمپانیای سیستمی غازە، لەكاتی هەستكردن بەبۆنی غاز لەلایەن خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكەوە پەیوەندی پێوەكراوە، كاتێک گەیشتوەتە شوێنی رووداوەكە و ویستویەتی بەسەر پلیكانەكاندا سەربكەوێت، تەقینەوەكە روویداوە و بەوهۆیەوە بەڕێژەی 95%ی جەستەی سووتا.

كاتژمێر 11:45 خوله‌كی شه‌وی 21ی ئه‌م مانگه‌، تانكیەکی غاز له‌سه‌مونخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی گرێ باسێی دهۆک ته‌قیه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌رووی سه‌مونخانه‌كه‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌ک هه‌بوو، ده‌ستبه‌جێ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 37 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، پاش گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌، دوو لە له‌برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا.