دامەزراوەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رایگەیاند، یاسای گۆڕینی 5 یاریزان بۆ وەرزی 2022-2023 بەردەوام دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی دامەزراوەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (IFAB)، مافی گۆڕانکاری 5 یاریزان لە ماوەی یەک یاریدا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە بە یانەکان درابوو، لەسەر داواکارییەکی زۆر بۆ وەرزی 2022-2023 بەردەوام دەبێت.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەیەکی تایبەت کراوە و لە کۆبوونەوەکەشدا باس لەوە کراوە کە بەپێی ویستی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتان، یاریزانی یەدەک لە 12 یاریزانەوە بۆ 15 یاریزان زیادکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە گیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ سەرۆکایەتی کردووە باس لەوەش کراوە کە پەرە بە سیستەمی ڤار بدرێت بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر حاڵەتی ئۆفسایت بەتایبەتی.