سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەی لەمیانی هێرشێکی درۆنی لە ئەفغانستان راگەیاند. بایدن دەڵێت، تیرۆریستان لە هەرشوێنێک بن، دەیاندۆزنەوە”.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کاژێر 07:30 خولەک بەکاتی واشنتن (02:30 خولەک بەکاتی بەغداد) لە وتارێکیدا کوژرانی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکەی کە ئەو سەرکردەیەی قاعیدەی تیایدا کوژراوە، لە رۆژی شەممەدا ئەنجامدراوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکرد، بڕیاری ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەکە بۆسەر ئەیمەن زەواهیری پێشکەش بە خێزانی قوربانییانی رووداوەکەی 11ـی سێپتێمبەر دەکات، چونکە زەواهیری کەسی دووەمی قاعیدە بووە لەوکاتەدا و وەکو پلانداڕێژەری سەرەکی بووە.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، بڕیاری ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەکە بۆسەر ئەیمەن زەواهیری پێشکێش بە خێزانی قوربانییانی رووداوەکەی 11ـی سێپتێمبەر دەکات، چونکە زەواهیری کەسی دووەمی قاعیدە بووە لەوکاتەدا و وەکو پلانداڕێژەری سەرەکی بووە.
بایدن باسی لەوەشکرد، تیمە هەواڵگرییەکانیان زانیارییان پێگەیشتووە کە زەواهیری بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانی یەکەمی چووەتە کابول و لەوێ نیشتەجێ بووە.
ئەیمەن زەواهیری بە بنەچە میسرییە، لە ساڵی 2011ـەوە سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدەیە و شوێنگرەوەی ئوسامە بن لادنە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی