سەرۆکی ئەمریکا دوا بەدوای کوژرانی کەسی یەکەمی داعش لە سووریا رایگەیاند، کوژرانی ماهر ئەلعەقال پەیامێکە بۆ هەموو تیرۆریستان کە هەرەشەن بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
دوا بەدوای کوژرانی کەسی یەکەمی داعش، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەیەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو ئەو تیرۆریستانە کە بەرژەوەندی و نیشتمانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.
هاوکات بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، ٫ ”لە هەوڵدان بۆ بەسزاگەیاندنتان کۆڵنادات. هێرشە ئاسمانییەکە دەرخەری ئاستبەرزیی هەواڵگریی جیدی و وردە و شایەتیدانێکە لەسەر قارەمانێتی و لێهاتوویی هێزە چەکدارەکانمان”.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە کە ئەمریکا بۆ دۆزینەوە و لەنێوبردنی هەڕەشەکانی سەری پێویستی بەوە نییە هەزاران سەرباز بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ماهر ئەلعەقال، کەسی یەکەمی داعش لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە باکووری سووریا کوژرا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی