جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەشداری کۆڕبەندێکی تایبەتی کرد لە یەکێک لە زانکۆکانی کارۆلینای باکوور کە تایبەت بوو بە زنجیرەی دابینکردن و هەڵاوسان و تیایدا رووی لە گەنجان کرد و وتارێکی گرنگی ئامۆژگاری ئامێزی پێشکەشیان کرد.
دوای تەواوبوونی وتارەکەی، کە نزیکەی 40 خولەکی خایاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سووڕایەوە لای راست و دەستی بەرزکردەوە و تۆقەی لەگەڵ هەوا کرد لە کاتێکدا لەسەر شانۆکە بە تەنها بوو و کەسی دیکەی لەلا نەبوو، هەر ئەوەندەش بەس نەبوو، بەڵکو سووڕایەوە لای چەپیش کەچی کەس نەبوو وەڵامی بداتەوە.
بایدن وەکو کەسێکی ونبوو لەسەر شانۆکە دیاربوو، بەڵام وەکو رووتینێکی لەلای ئاسایی بوو و لەسەر شانۆکە هاتە خوارەوە، بە یاوەری پاسەوانەکانی لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیانی زانکۆ کرد.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا