دوای بوومەلەرزەکانی تورکیا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی ئەردۆغان کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سهرۆكایهتیی كۆماری توركیا، لە پەیوەندییەکەدا بایدن سەرەخۆشی لە ئەردۆغان کردووە. هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی بوومەلەرزەکە خواستووە.
بەرەبەیانیی رۆژی دووشەمە پارێزگای مەراش لە تورکیا بە بوومەلەرزەیەک بە پلەی 7.7 بەپێوەری رێختەر هەژا.
سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو هەزار و 921 کەس، هەروەها 15 هەزار و 834 کەس بریندارن.
هاوکات، تائێستا حهوت ههزار و 340 كهسیش به زیندوویی لهژێر داروپهردووهكاندا دهرهێنراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی سووریا و رێکخراوە فریاگوزارییەکان، لە سەرانسەری سووریا تاکو ئێستا بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە هەزار و 293 کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم سێ هەزار و 411 کەسیش برینداربوون.