بایدن سەردانی سعودیە دەکات

بایدن سەردانی سعودیە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بایدن سەردانی سعودیە دەکات
0

لایک

کەناڵی بی بی سی کە لە سێ سەرچاوەی جیاواز زانیاریی وەرگرتووە، رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

هاوکات کەناڵی ناوبراو باسی لەوەکردووە کە سەردانەکەی بایدن لە بەرواری 15-16 ـی مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێت و لەو بەروارەدا کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان لەپێناو تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا ئەنجام دەدرێن. لە دووەم رۆژیشدا چاوەڕوان دەکرێت بایدن بەشداری لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بکات.

بریاری سەردانەکەی بایدن دوای ئەوە دێت کە 10 رۆژ بەر لە ئێستا بریاری سەردانیکردنی سعودیە و ئیسرائیلی دابوو، بایدن پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە هۆکاری سەردانەکەی بۆ سعودیە لەپێناو گەشەپێدانی ئاشتی دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.