جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی شەڕکەری F-16 بۆ ئۆکرانیا دابین بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە رووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات لەشکرکێشییەکەی لە خاکی ئۆکرانیا پێشڕەوی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.
سەرۆکی ئەمەریکا کاتێک لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی شەڕکەی F-16 یان جۆرەکانی دیکە بۆ ئۆکرانیا، بە “نەخێر” وەڵامی دایەوە و ناردنی فڕۆکەی شەڕکەری بۆ ئەو وڵاتە رەتکردەوە.