بایدن دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشداری لە لوتکەی ئاسایشی خۆراک دەکات

بایدن دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشداری لە لوتکەی ئاسایشی خۆراک دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بایدن دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشداری لە لوتکەی ئاسایشی خۆراک دەکات
0

لایک

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بەشداری لە لوتکەی ئاسایشی خۆراکدا دەکات، کە لە نێوان ئیسرائیل، ئیمارات، هیندستان و ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌چێته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئیسرائیل، کەرتی رۆژئاوا و سعودیە، سه‌ردانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ جیهان به‌ دۆخێکی دژواردا تێده‌په‌ڕێت، پێویستە درێژە بە پەیوەندی چڕ لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدرێت و له‌وه‌ته‌ی بایدن بوەه‌ته‌ سه‌رۆک رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سەقامگیرترە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل دەبێت، لەوێ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدات و بەشداری دەکات لە لوتکەی ئاسایشی خۆراک کە لە نێوان ئیسرائیل، ئیمارات، هیندستان و ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، بایدن تاوتوێی دووبارە دروستکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات لەگەڵ فەڵەستین و لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆدەبێتەوە”.

گەشتەکەی بایدن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌تا بە سەردانی بۆ ئیسرائیل و کەناری رۆژئاوا دەستپێدەکات و پاشان دەچێتە سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەنێویاندا محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست کۆدەبێتەوە.