بایدن بەڵێنی ئازادکردنی ئێران دەدات

بایدن بەڵێنی ئازادکردنی ئێران دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
بایدن بەڵێنی ئازادکردنی ئێران دەدات
0

لایک

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی رزگارکردنی ئێران دەدات و دەڵێت: خۆپیشاندانەکان دژی حکومەتی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو دەبن.

جۆ بادین، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە وتاری بانگەشەی هەڵبژاردن لە کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە ئێران ئازاد دەکەین و گەلی ئەو وڵاتە بەم زوانە ئازاد دەبن.

بایدن روونکردنەوەی زیاتری لەبارەی پەیامەکەی نەخستەڕوو، بەڵام بەڵێنی پشتیوانی خەڵکی ناڕازی ئێرانیدا.

تائێستا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئاکاری ئێرانەوە بەردەوامە و زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە.