بایدن: ئاماده‌م قسه‌ له‌گه‌ڵ پوتین بكه‌م بەڵام..
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • بایدن: ئاماده‌م قسه‌ له‌گه‌ڵ پوتین بكه‌م بەڵام..

بایدن: ئاماده‌م قسه‌ له‌گه‌ڵ پوتین بكه‌م بەڵام..

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بایدن: ئاماده‌م قسه‌ له‌گه‌ڵ پوتین بكه‌م بەڵام..
0

لایک

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ ئەگەر سەرۆکی رووسیا بە ئاراستەی رێگای کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا هەنگاو بنێت، ئەوە ئامادەیە گفتوگۆی لەگەڵ بکات.

بایدن دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.

هەردو سەرۆک، ئاماژەیان بەوە کرد کە یەکێک لە تەورە سەرەکییەکانی بەرنامەی کۆبونەوەکەیان جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بوە و هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا بەردەوام دەبێت.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ژیرترین رێگا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ئەوەیە کە پوتین سەربازەکانی لە ئۆکراینا بکشێنێتەوە و وتی، “پوتین بە هەڵنەبژاردنی ئەم رێگایە باجی زۆر قورس دەدات. لە هەمان کاتدا رێگە بۆ وێرانکارییەکی زۆر گەورە لە ئۆکراینا دەکاتەوە”.

جۆ بایدن باسی لەوە کرد کە نیازێکی نییە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ پوتین و وتی: “ئەگەر پوتین نیازی هەبێت بڕیارێک بە ئاراستەی رێگای کۆتاییهێنان بە شەڕەکە دەربکات، ئەوە ئامادەم قسەی لەگەڵ بکەم. بەڵام هێشتا بە ئاراستەی ئەو رێگایەدا نییە. ئەگەر شتێکی وا رووبدات ئەوە لەگەڵ فەڕەنسا و دۆستەکانم لە ناتۆ لە پەیوەندیدا دەبین و لەگەڵ پوتین دادەنیشین و دەبینم چی بە مێشکیدا تێدەپەڕێت”.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە کە بابەتی بڕیاری شەڕی ئۆکراینا لەدەست ئۆکراینا خۆیەتی و وتی، “ئێمە هیچ کات داوا لە ئۆکراینا ناکەین کە سازش لەسەر ئەو شتانە بکات کە خۆیان قبوڵیان نییە”.

ماکرۆن بە ئاماژەدان بەوەی کە ئاشتییەکی لەو شێوەیە هەرگیز بەردەوام نابێت، وتی “ئێمە رێز لە بڕیارەکانی ئۆکراینییەکان دەگرین بۆ دیاریکردنی مەرجەکانی دانوستان لەسەر خاکەکەیان”.