باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق: رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بەرز دەنرخێنین
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق: رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بەرز دەنرخێنین

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق: رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بەرز دەنرخێنین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق: رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بەرز دەنرخێنین
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد و هەردوولا باسیان لە دواهەمین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق کرا.

ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 8ـی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە سوزوکی کۆتارۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و شاندی یاوەری کرد و لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێم تاوتوێ كران.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەڕێز باڵیۆزی ژاپۆن دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەیان لە پشتگیری و هاریكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ستایشی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و ڕۆڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لە نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی نێوانیان بەرز نرخاند”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ژاپۆنی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا كرد و بەتایبەتی ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و هیوای بەردەوامیی بۆ كار و چالاكییەكانی ژاپۆن و برەودانی پەیوەندییەكانی هەردوولا، خواست”.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی عێراق و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەكان، ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە بەگشتی و هەڕەشەی تیرۆر، پرسی ئاوەدانكردنەوە و ئەو سێكتەرانەی كە ژاپۆن دەتوانێت كاریان تێدا بكات و هاندانی كەرتی تایبەت، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوە بوو.