باڵیۆزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا

باڵیۆزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
باڵیۆزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوا بە دوای تۆپبارانەکەی ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ، ئەمڕۆ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بانگهێشتی وەزارەت کراوە.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی 7ـی 2022، عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بانگهێشتی وەزارەت کراوە و نامەیەکی ناڕەزایی و سەرۆکۆنە ئاراستەی گونەی کراوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا داواکراوە کە تورکیا تەواوی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، ” وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە عێراق مافی خۆیەتی هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر لەپێناو سەروەری و خاک و سەلامەتی هاوڵاتیان دەگرێتەبەر و  لەلایەن پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانەوە مسۆگەرکراوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “داوا دەکەین تورکیا سەرجەم سەربازانی لە ناو خاکی عێراق بکشێنێتەوە و کێشە ناوخییەکانی لە سنوورەکانی عێراق بەدوور بگرێت و زیان بە خەڵکەکە نەگەیەنێت. هەروەها داوای لێبوردنی فەرمی لەو تاوانە بکات و قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و بریندارابن بکات”.

لە بەشی کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “وەزارەتی دەرەوە بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هەموو هەوڵێک  و سەرچاوەیەک لەبەرامبەر ئەو گۆڕانکارییە مەترسیدار و هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا.