ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی 6ـی 2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە مارک برایسن ریچردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
هاوکات نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بەرتیانیا، ھەروەھا ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە شەڕی دژبە تیرۆر و لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تاوتوێ کراوە.
راشیگەیاندووە کە ھەر لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، مارک برایسن ڕیچاردسۆن رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئابووریی.