باڵیۆزخانەی عێراق لە بریتانیا رایگه‌یاند، هاووڵاتیانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوەی کەسانی عێراقی خاوەن توانا کە دەیانەوێت لە هەندەرانەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاته‌كه‌یان، ئینفۆگرافیکێکی ئامادە کردووە بۆ روونکردنەوەی رێکارەکانی خۆ تۆمارکردن لە ناوەندەکانی گەڕانەوە.
باڵیۆزخانەی عێراق لە بریتانیا له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویكرده‌وه، “باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە بریتانیا دەیەوێت سەرنجی رەوەندی عێراقی رابكێشێت كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی لێهاتویین، ئه‌وا وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌ران ئینفۆگرافیکێکی ئامادە کردووە بۆ ئاسانکردنی رێکارەکانی تۆمارکردن لە ناوەندەکانی گەڕانەوەی وەزارەته‌كه”.
به‌پێی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، ئەو کەسەی کە دەیەوێت بگەڕێتەوە عێراق، ده‌بێت سەردانی فەرمانگەیەکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بکات و بچێتە یەکەی پاراستنی یاسایی لە فەرمانگەکە بۆ دڵنیابوون لە بەڵگەنامە و بڕوانامە و پاسپۆرتەکەی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌و كه‌سه‌ی داوا بۆ گه‌ڕانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ناوی خۆی تۆماركرد ئه‌وا پشتگیری پێده‌درێت بۆ هه‌ر دەزگایەک لە عێراق كه خواستی له‌سه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاری تیایدا بكات.