باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هێرشەکەی سەر هەولێر هەڕەشەیە بۆسەر گەلی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هێرشەکەی سەر هەولێر هەڕەشەیە بۆسەر گەلی عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هێرشەکەی سەر هەولێر هەڕەشەیە بۆسەر گەلی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هێرشەکەی سەر هەولێر هەڕەشەیە بۆسەر گەلی عێراق
0

لایک

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە شەوی چوارشەممە لەرێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر هەولێر(ئەربیل) و رایگەیاند، “ئەو هێرشانە دەسەڵاتی دەوڵەت کەمدەکەنەوە و هەڕەشەیە لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی گەلی عێراق.”

رۆژی پێنجشەممە 09-06-2022، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی کرایە سەر رێگەی هەولێر- پیرمام، بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە شەوی رابردوو کرایە سەر هەولێر و بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیل و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵەکانیان و جەخت دەکاتەوە ئەو هێرشە هەڕەمەکییانە شوێنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نابێتەوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و هەڕەشە لە سەلامەتی و ئاسایشی گەلی عێراق دەکات”.

ئەوەش هاتووە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر پابەندبوون بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بەرەو ئامانجە هاوبەشەکەمان کە خۆی لە عێراقێکی ئاسایش و سەقامگیر و گەشەکردووی دیموکراسی دەبینێتەوە”.