باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
0

لایک

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای هێورکردنەوەی دۆخی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، نابێت ئاسایشی وڵاتەکە بخرێتە ژێر مەترسییەوە.

لە راگەیێندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی عێراق، بەتایبەت بەغداد، دەربڕی و دەڵێت، “ئەو راپۆرتانەی باس لە گرژیی دۆخەکە لە تەواوی عێراق دەکەن، مایەی دڵگرانییە، لەو کاتەی دامودەزگا عێراقییەکان رێگەیان پێنادرێت بە ئاسایی کار بکەن”.

لە راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هاتووە، نیگەرانن لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن ئارامی بپارێزن و خۆیان بەدووربگرن لە هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی دروستبوونی توندوتیژیی زیاتر.

داوای ئەوەش کراوە کە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی عێراق نەخرێتە مەترسییەوە و دەشڵێت، “ئێستا کاتی دیالۆگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، نەک رووبەڕووبوونەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مافی خۆپیشاندان پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، بەڵام پێویستە خۆپیشاندەران رێز لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق بگرن، کە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی عێراق دانراوە و دەبێت رێگەش بدرێت بە ئاسایی کار بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەیان دەکەن لە بەغدادی پایتەخت رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە راست نین.