باوک و کوڕێک بە تۆمەتی فڕۆشتنی گورچیلەی کچەکانیان دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باوک و کوڕێک بە تۆمەتی فڕۆشتنی گورچیلەی کچەکانیان دەستگیرکران

باوک و کوڕێک بە تۆمەتی فڕۆشتنی گورچیلەی کچەکانیان دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
باوک و کوڕێک بە تۆمەتی فڕۆشتنی گورچیلەی کچەکانیان دەستگیرکران
0

لایک

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى کوڕ و باوکێکى لە بەغداد راگەیاند کە تۆمەتبارن بە فرۆشتنى گورچیلەى کچەکانیان لە پارێزگاى دهۆک.

ئەمڕۆ 6ى ئابى 2022، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنى کوڕ و باوکێکی لەلایەن بەشی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە بەڕێوەبەرایەتیى بنبڕکردنى تاوانى بەغداد راگەیاند.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، ئەو کوڕ و باوکە لە ناوچەى غەزالییەى بەغداد دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە کە گورچیلەی کچەکانیان بە هەشت ملیۆن دینار لە پارێزگای دهۆک فڕۆشتووە.

جێی باسە، تۆمەتبارەکان بەگوێرەى مادەى 18ـى یاسا چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگرى لە بازرگانیکردن پێوەیان، راگیراون.